• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەیامی یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد بەبۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندکار لە ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/12/07
جۆری بابەت: پەیامەکان

هاونیشتمانییانی بەڕێز؛

٦٨ ساڵ بەسەر ڕووداوی خوێناوی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٣٢ تێدەپەڕێت کە تێیدا سێ چالاکی خوێندکاری لە گۆڕەپانی زانکۆی تاران شەهید کران. بەدەر لە گرینگی ئەو خوێنانەی ڕژان، لەم ڕۆژەدا چەشنێک شۆڕشگێڕیی رادیکاڵ به بزووتنەوەی خوێندکاری چەسپا کە دواتر کاتالیزۆری گۆڕانکاریی قووڵی کۆمەڵگا-تەوەر و یارمەتیدەری گەشەی سیاسیی ئێران بووە. هەر بە ئیلهام‌وەرگرتن لە دەستی مستکراوی خوێندکاران بەرامبەر بە سەرەڕۆیی، بەرپەرچدانەوەی داگیرکاریی دەرەکی و رەتکردنەوەی تاڵانکاری کۆنسێرسیۆمی نەوت، لەپاڵ ئەرزشە جیهانییەکانی بزووتنەوەی خوێندکاری بۆ داکۆکی لە ئازادی، سەربەخۆیی و دێموکراسی، دەقی سەرەکیی گوتاری هێژمۆنی بزووتنەوەی خوێندکاریی ئێران داڕێژراوە کە تا ئێستاش لە فۆڕمی سەردەمدا بۆ خوێندکاران ڕێنیشاندەرە.

خوێندکارانی ئێرانی؛

لەم ساڵانەی دواییدا، رێژیمی دەسەڵاتدار لە تاران گورزی کاریگەری لە پەیکەری بەهەیبەتی بزووتنەوەی خوێندکاری داوە. گوتار، سیاسەت و رەوتی دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامی هەوڵی پاسیڤکردنی خوێندکار، بزووتنەوەکەی و یەکدەنگکردنی زانکۆکانی داوە و ویستوویەتی نزمە دەنگی تریبونە ڕەخنەگرەکانی خوێندکاری بە یەکجاری کپ بکات. بڕیاربەدەستانی داسەپێنراو و حەراسەتی زانکۆکان خوێندکارە ناڕازییەکانیان ڕەوانەی بەندیخانەکان کردووە و ئەنجومەنە ئیسلامییەکان، رێکخراوە سەربەخۆکانی خوێندکاری، کانوونە فەرهەنگی و هونەرییەکان، شوڕای پیشەیی و بڵاوکراوە خوێندکارییەکانیان بە زەبروزەنگ پاکتاو کردووە.
ئەم زەبروزەنگە هەرچەند نیشانەیەکی بەهێز لە ترسی دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی لە ناوەڕۆکی گۆڕانخوازی بزووتنەوەی خوێندکارییە، بەڵام لە هەمان کاتدا بۆتە هۆی وەرچەرخان لە ئاراستەی سیاسی بزووتنەوەی خوێندکاریش. بزووتنەوەی خوێندکاری لە ڕێفۆڕمخوازیی حکومەتی و دەوڵەت-تەوەر ماندوو بووە، و ئەو ئاراستەیە چیتر سەرنجی راناکێشێت و داوای گۆڕانکاری بنچینەیی لە ساختی سیاسیی ئێراندا دەکات.
ئەم ئاراستە نوێیە پێویستی به خۆڕێکخستنەوەی ناوخۆیی و گوتار و ستراتێژی تۆکمەیە کە دەکرێ بە هەرەوەزی خوێندکارانی ناوخۆی وڵات، پاڵپشتی خوێندکارانی بەندکراو و چالاکوانانی سیاسیی دەرەوەی وڵات تیۆریزە بکرێ و هەنگاوی پراکتیکی بۆ دیاری بکرێت. داڕشتنەوەی ئەو گوتارە سیاسییە، دەرفەت بە بزووتنەوەی خوێندکاری دەدات تا هەم وەک بزووتنەوەیەکی مەدەنی و مەیدانی دەرکەوێتەوە و هەم لە ئاستی خەسارهەڵگری خۆی کەم بکاتەوە.
یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد بۆ ئەم مەبەستە ئامادەی هەموو هاوکارییەکە و ئامادەیی تێدایە تا پوتانسییەلی خوێندکار و شۆڕشگێڕی خۆی تەرخانی پڕۆژەیەکی خوێندکاری سەرتاسەری بە ئامانجی گۆڕانکاری بنچینەیی بکات!

خوێندکارانی کوردستانی؛

١٦ی سەرماوەز رۆژی نەتەوەیی خوێندکاری کورد نییه، بەڵام ڕۆژێکی گرینگیی بزووتنەوەی خوێندکاریی ئێرانە و لە هەمان کاتدا دەرفەتێکه بۆ پێشاندانی هاوپێوەندی بزووتنەوەی خوێندکاریی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی خوێندکاریی سەرتاسەری و خستنەڕووی داواکارییە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکانمان. گوتاری هێژمۆنی بزووتنەوەی خوێندکاری هەر چییەک بێ و بە هەر ئاڕاستەیەکدا بڕوات، بۆ ئێمەی کورد ئەمڕۆ و هەموو رۆژێک مافی نەتەوەیی ئەولەوییەتی یەکەمە. خوێندکاری کورد ئەرکدارە کە بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووس، خوێندن به زمانی کوردی، هەڵوەشاندنەوەی هەڵاواردنی سیستماتیک تێبکۆشێت و هەوڵ بدات ئەم مافانە لەناو گوتاری هێژمۆنی بزووتنەوەی خوێندکاریی سەرتاسەریدا جێبکاتەوە و کەمپەینی جەماوەرییان بۆ ڕێک بخات.
بزووتنەوەی خوێندکاری لە کوردستان ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە وزەی خوێندکارانی نیشتمانپەروەری خۆیەتی تا لەپاڵ خۆتەیارکردن بە زانستی سەردەم، بیری ڕزگاریخوازانە و ئەندێشەی ئازادی لە کۆمەڵگەدا پەرەپێبدەن. دەستەبەرکردنی ڕزگاری و ئازادی ئەرکی هەموومانە؛ و بەشداریی هەمەلایەنەی هەموو توێژەکان دەخوازێت.
یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی ١٦ی سەرماوەز، و یادکردنەوەی خوێندکارانی شەهیدی بزووتنەوەی خوێندکاری، بانگەوازی هاوخەباتی ڕوو به ڕێکخراوە خوێندکاری و پیشەییەکان، و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی ئێران و کوردستان دووپاتە دەکاتەوە و لە هەمان کاتدا جەخت لە بەردەوام‌بوون لە خەبات تا گەیشتن بە ئامانجەکانی دەکاتەوە.

یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد

١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠

تاگی بابەت: پەیامی یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد بەبۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندکار لە ئێران

بابەتی هاوشێوە

هەواڵی حیزبی

پە‌یامی‌ پیرۆزبایی كۆمه‌ڵێک له‌ مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-23
هەواڵی حیزبی

ەیامی پیرۆزبایی دكتۆر ”مووسا كه‌ڤاڵ” سه‌رۆكی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی ”بان” بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-23
هەواڵی حیزبی

ئەندامانی نهێنی لە “شوێشە” و “کەڵاتەرزان” پەیامی پیرۆزبایی یەکگرتنی دێموکراتەکانیان بڵاو کردەوە

ڕێکەوتی 2022-08-23

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist