بەرپرسانی پلەبەرزی ئەمریکایی وتوویانە: ڕووسیە و چین هاوپەیمانانی هەمیشەیی ڕێژیمی ئێران، چاوەڕوانیی ئەوەیان نەدەکرد کە کۆماری ئیسلامی لە دانوستانەکانی ڤییەن بەو شێوەیە هەڵسوکەت بکا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “گاردیەن” دانوستانەکانی حەوتووی رابردوو لە شاری “ڤییەن”ـی پێتەختی ئۆتریش، لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی زۆرتر کردووە و پێشنیارگەلێکی خستووەتە ڕوو کە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی ئەو پیشنیارانەی ڕێژیمیان بەوە ناوبرد کە پێشنیارگەلێکی قەبوولنەکراون و بەو هۆیەوە دانوستانەکان بە ئاکام نەگەیشتن و هەروەها وڵاتانی چین و ڕووسیە لەسەر ئەو هەڵسوکەوتەی ڕێژیم تووشی سەرسوڕمان بوون و چاوەڕوانی ئەو شێوە هەڵسوکەوتەیان لە کۆماری ئیسلامی نەدەکرد.
بەرپرسانی ئەمریکایی جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە، ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ناو بە ناو ڕێگە بە لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی نەدا کە سەردانی دامەزراوە ناوکییەکانی ئەو ڕێژیمە بکەن، شۆرای بڕیاردەری ئاژانس تا کۆتایی ئەمساڵ کۆبوونەوەیەکی بە پەلە بۆ پێداچوونەوەی هەڵسوکەوتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەبا کە لەو کۆبوونەوەیەدا ئەگەری ئەوە هەیە کە بڕیارنامەیەکی توند بەدژی ڕێژیمی ئێران واژۆ بکرێ.