قوتابخانەکانی شاری مەریوان، پارەی زۆرەملێ لە قوتابییان وەردەگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابروودا و لە بەرەبەری هاتنی وەرزی سەرما لە شاری مەریوان، قوتابخانەکانی شاری مەریوان، داوای بڕی پارەی ٥٠ هەزار تمەن زۆرەملێیان لە بنەماڵەی قوتابییەکان کردووە.
قووتابیەک لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “بیانووی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان بۆ ئەو بڕە پارەیە، دابینکردنی پارەی گاز، ئاو و کارەبایە”.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە سەبارەت بە داخوازیی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان بۆ وەرگرتنی پارەی زۆرەملێ لە قووتابی، بەپێی ماددەی ٣٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێران، هەتا کاتی تەواوکردنی قۆناغی دواناوەندی و هەتا چوونە زانکۆش، حکومەت لە دابینکردنی تەواوی تێچووی قوتابخانە و قوتابییەکان بەرپرسیارە”.
هەر لە بەشێکی ئەم یاسایەدا هاتووە کە ئەگەر بنەماڵەی قوتابییەکان بیانهەوێت، بە شێوەی دڵخواز دەتوانن یارمەتیی قوتابخانە بدەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک حکومەت بۆی نییە کە قوتابی ناچار بە هێنانی پارە بۆ تێچووی کەرەستەی گەرمکەرەوە بکات.