چه‌ند که‌س له سنه به تاوانی به‌شداری له رێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی ده‌سبه‌سه‌ر کران.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵێ ڕۆژی شه‌ممه، ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی له سنه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره شه‌هلا وه‌کیلی، موختار، جه‌هانگیر و جه‌هانبه‌خش وه‌کیلی، سێ برای شه‌هلایان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته شه‌هلا بردراوه‌ته زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌و موختار، جه‌هانگیر و جه‌هانبه‌خش وه‌کیلی له ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا به‌ندکراون‌و؛ کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بێ ئه‌وه‌ی باس له هۆکاری گرتنیان بکه‌ن، ده‌ڵێن تا ته‌واوکردنی په‌روه‌نده‌کانیان به بارمته‌ش ئازاد ناکرێن.
شایانی باسه ئه‌و چوار خوشک‌و برایه، برای زیندانیی سیاسی فه‌رهاد وه‌کیلی‌ن که ڕۆژی ١٩ ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٨٩ له زیندانی ئیڤین له‌گه‌ڵ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م‌هولی‌و عه‌لی حه‌یده‌ریان له‌دار دران.