له زیندانی میناب به‌ندییه‌کان ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن، ته‌مبێ دهکرێنو ڕه‌فتاری زۆر نه‌شیاویان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ.
زیندانی میناب که‌ماڵ شه‌ریفی، ئه‌فشین سۆهرابزاده، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن رهزاییو کۆمه‌ڵێک زیندانیی سیاسیی دیکه‌ی تێدا به‌ندکراوه‌و، پتر له ١٠٠٠ زیندانییان تێدا جێکردۆته‌وه، به‌ڵام جیا نه‌کردنه‌وه‌ی زیندانیانی سیاسی له به‌ندکراوانی دیکه هه‌موو کاتێ ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وانی بهدواداهاتوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران زیندانییه‌ک که به‌م زووانه له‌و زیندانه به‌ربووه، ده‌ڵێ ستوونێک له نێو زینداندا هه‌یه که به‌ندییه‌کان بۆ ته‌مبێ کران به دهستو پێ پێی ده‌به‌سترێنه‌وه، به جۆرێک ناتوانن ته‌نانه‌ت سه‌ریشیان بسووڕێنن. ئه‌و ته‌مبێکردنه‌وه جاری وایه ١٠ ڕۆژ تا ١٥ ڕۆژ درێژه‌ی دهبێو به‌رپرسانی زیندان ئه‌و ستوونهیان ناو ناوه ” پا زیاره‌ت” و به گاڵته ده‌ڵێن ئه‌و ستوونه شه‌فای ده‌رد و ناڕه‌حه‌تییه‌کانی ئێوه‌یه.
ئه‌و زیندانییه ئازابووه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ بارودۆخی بێهداشت، خواردن، دهرمانو پێڕاگه‌یشتن به زیندانییه‌کان له زیندانی میناب کاره‌ساته‌و جاری وایه زیندانی که نه‌خۆش دهکهوێو ده‌رزیی هه‌یه، نایبه‌نه ده‌رمانگاو هه‌ر له پشتی میله‌کانی زیندانه‌وه ده‌رزییه‌که‌ی لێده‌ده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوه که له زیندانی مینابدا بهندییهوانهکان ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر به‌ندییه که‌م تهمهنهکانو ئه‌گه‌رچی به‌ندییه‌کان له چه‌ند حاڵه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌یان بۆ به‌رپرسی زیندان سبووت کردوه، به‌ڵام به‌جێی ته‌مبێکردنی بهندییهوانه تاوانباره‌کان به‌ندییه‌کان ته‌مبێ کراون‌و سزای دوورخرانه‌وه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.