بەهۆی ئەو گەمارۆیانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بە مەبەستی بەرتەسککردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی خراوەتە سەر ڕێژیمی ئێران، وڵاتی عێراقیش بڕیاری دا کە ئێران لە بازاڕی وزەی وڵاتەی دەر بکا.
بەپێی ڕاپۆرتی “c” ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، مێهدی کەرەمیپوور موقەددەم، بەرپرسی پێشووی ژووری هاوبەشی بارزگانیی ئیڕان و عێراق و کارناسی ئابووریی وزە، وتی: وڵاتی عێراقیش وەکوو وڵاتانی دیکە بەدوای بەرژەوەندی خۆیدا دەگەڕێ و نایهەوێ خۆی تووشی کێشەی سیاسیی ئێران بکا؛ بۆیە دەیهەوێ لە فرۆشیارانی دیکەی جیهان سووتەمەنی بکڕێ و نایهەوێ چیدیکە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران مامەڵە بکا.
وڵاتی عێراق وزەخانەگەلێکی نوێی دامەزراندووە و بۆ دابینکردنی سووتەمەنی، پێویستی بە گاز هەیە، بەڵام چیتر نایهەوێ لە گەڵ ریژیمی ئێران مامەڵەی کڕینی گاز بکات و خۆی بخاتە ناو کێشە سیاسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە؛ هەر بۆیە بڕیاری داوە کە ئێران لە بازاڕی وزەی وڵاتەکەی دەر بکات، بەو هۆیەوە بەشی ئێران لە بازاڕی کارەبای ئەو وڵاتەش کەم دەبێتەوە و هاوشێوەی ڕابردوو ناتوانێ بەشداری لە بازاڕی وزەی عیراقدا بکا.