فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتی فینلاند جێژنی له ڕێوڕهسمێکدا جێژنی نەورۆزی بە بەشداریی سەدان کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەرز راگرت.
ئهو ئێوارە ئاهەنگە که ڕۆژی ٢٨ ی ڕهشهممه بهڕێوهچوو، بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب دەستی پێ کردو لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامەوە بە هەردوو زمانی کوردی و فینلاندی جێژنی نەورۆز لە بەشداران و سەرجەم گەلی کورد پیرۆز کرا. پاشان وڵات نەهری، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە فینلاند پەیامی فیدراسیۆن بەو بۆنەیەی خوێندەوە.
له بڕگهیهکی دیکهی ئهو ڕێوڕهسمهدا پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە وڵاتی فینلاند که پەیامی زۆربەی هەرە زۆری حیزبە کوردستانیەکانی چالاک لەو وڵاتەی لە خۆ گرتبوو، لە لایەن تاهیر قاسمی بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە فینلاند پێشکەش کرا.
خوێندنەوەی شێعرێکی بەهەست لە لایەن مامۆستا نزار کوێستانی، ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هەڵبژاردنی بورهان ئەحمەدی ئەندامی رێکخراوی لاوانی سوسیال دێموکرات وەک کوردی سەرکەوتووی ساڵ لە فینلاند و کۆمەڵێک بابەتی شادی دیکە ناوئاخنی ئەم جێژنە بوون.