سێ لاو لە شارەکانی سنە و سەقز لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
دوو لاوی خەڵکی گوندی نییەر و لاوێکی دیکە خەڵکی سەقز بە هۆکاری نادیار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوزرانەوە.
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، سێ لاو بە ناوەکانی “سەعید مینبەری” کوڕی عوسمان و “سیامەک ئاڕەنگ” کوڕی یەدوڵا خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە و “زانکۆ مەسعوودی” کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی ملەقەڕنی سەر بە شاری سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمە دەسبەسەر کران.
شایانی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە لە چارەنووسی ئەو دەسبەسرکراوانە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.