شاندێکی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ھەولێر بە سەرپەرەستی هاوڕێ “ئامانج زیبایی” بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە هەولێر، دیداریان لەگەڵ بەرێز عەبدوڵای حاجی مەحموود وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێک هێنا و لەم دیدارەدا ھێندێک مژاری تایبەت ھاتنە بەر باس .
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ ی دێسامبەری ۲۰۲۱ بەڕێز عەبدوڵای حاجی مەحموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی دەفتەری نوێنەرایەتیی حزبی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کرد.
لەو دیدارەدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان تیشکی خستە سەر ئیش و کارەکانی وەزارەت و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ زیاتر ناساندنی کەیسەکانی جینۆسایدی گەلەکەمان و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری شایستە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
جێی ئاماژەیە کە لەو دیدارەدا، چەند مژارێکی پێوەندیدار لەلایەن شاندی حیزبەوە خرانە بەر باس.