شەڕی بە كۆمەڵ زیندانییان لە زیندانی ڕەجایی شار داكوژرانی بەندكراوێكی لێکەوتەوە .
بەدوای شەڕی بەكۆمەڵ لە نێوان بەندكراوانی زیندانی ڕەجایی شارە كەرەج كە هاوكات شوێنی ڕاگرتنی بەندكراوانی سیاسیشە، جگە لە برینداربووی كۆمەڵێك كەس، هەر نەبێ ٣ بەندكراو زۆر بە توندی بە چەقۆ و قەمە برینداربوونو بەندكراوێكی دیكەش گیانی لە دەستدا.
لەم شەڕەدا كە لە بەندی ٦ ساڵۆنی ١٨ لە نێوان كۆمەڵێك بەندكراو ڕووی داوە، بە دەیان كەس بریندارو سێ بەندكراویش بە شێوەی جییدی برینداربوونو بەندكراوێك بە ناوی بابەك غەیاسی كە حوكمی ئێعدامیشی هەبوو، بە هۆی قوڵی برینەكەی لە بێهداریی ئەم بەندیخانەیە گیانی لەدەست دا.
دەگوترێ هێزەكانی گاڕدی تایبەتی زیندان لە كاتی تێكهەڵچوونو شەڕەكەشدا بە ئانقەست نەچوونە نێو ساڵۆنو لێیان گەڕان بە دڵی خۆیان شەڕە چەقۆ بكەن.
تێکەڵکردنی زیندانیانی سیاسی بە زیندانیانی ئاساییو ئەو بەندکراوانەی بە تاوانی کوشتن یان بازرگانیی مادەی هۆشبەر گیراون، هەموو کات یەکێک لە داواکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤو زیندانیانی سیاسی بووە، داوایەک کە کەمتر لەلایەن کاربەدەستانی زیندانەوە وڵامیان دەدرێتەوە.