خەڵاتی باشترین پەرەستاری ساڵی ٢٠٢١ـی وڵاتی سوید پێشکەش بە خاتوو “شەیدا سۆفیزادە” خەڵکی مەهاباد کرا.
خاتوو شەیدا سۆفیزادە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە لەوڵاتی سوید، پەرەستاری نەخۆشیی شەکرەیە و لەلایەن کۆمەڵەی سویدی بۆ پەرستارانی چاوەدێری نەخۆشیی شەکرە، خەڵاتەکەی پێبەخشرا؛ لە ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی سویدی وێڕای پیرۆزبایی لە خاتوو شەیدا سۆفیزادە، هۆکاری سەرەکیی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە بۆ ناوبراویان بەهۆی ئەوەی لە کارەکەی کات بۆ نەخۆشەکان تەرخان دەکات و هۆگریی کارەکەیەتی، ناو بردووە و هەر بەو هۆیەوە ئەم خەڵاتەی پێشکەش کراوە.
خاتوو شەیدا سۆفیزادە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی، لە وتەکانی دا ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆر گرنگە لە نەخۆشەکانت تێبگەی و فێریان بکەی کە چۆن لەگەڵ نەخۆشییەکەیان بژین.