کۆڵبەرێک لە سنووری قەسری شیرین بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.
کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران لە سنووری پەرویزخانی قەسری شیرین تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “حەبیب ڕۆستەمی” تەمەن ٣٢ ساڵ گیانی لەدەست داوە.