بەرپرسێکی باڵای ئەمریکایی، سەرەڕای هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران وتی: ئەمریکا ئەوە قەبووڵ ناکات کە ئێران بە پەرەپێدانی بەرنامە ناوکییەکانی، کۆسپ لەبەردەم وتووێژە ناوکییەکان بۆ دووبارەکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی دروست بکات.
بەرپرسێکی باڵای دەرەوەی وەزارەتی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێ، ڕۆژی شەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هەواڵدەرییەکانی ڕاگەیاندووە کە سەرەرای ئەوەیکە ئێران کۆسپی لەبەردەم وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن دروست کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا بڕیاری نەداوە کە وتووێژە ناوکییەکان کە دووشەممەی ڕابردوو دەستی پێکردەوە، بایکۆت بکات و هیوادارە کە ڕێژیمی ئێران بە خێراترین کات هەموو هەوڵەکانی بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی وەگەڕ بخاتەوە.
ئەو بەرپرسە باڵایە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمریکا ناتوانێت بارودۆخێک قەبووڵ بکا کە ئێران بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی بەرنامە ناوکییەکانی و لە هەمان کاتدا لە وتووێژە ناوکییەکان ڤییەن بە مەبەستی کات بەفیڕۆدان کەڵک وەربگرێ.
بەرپرسە باڵاکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەهەمبەر کۆتایی دەوری حەوتەمی وتووێژەکانی ڤییەن بە هەواڵدەرییەکانی ڕاگەیاندووە کە ئێمە زیاتر لە ٥ مانگ چاوەڕێ بووین کە ئێران بگەڕێتەوە سەر مێزی وتووێژە ناوکییەکان، بەڵام ئێران لەو دەرفەتە بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکیی وڵاتەکەی کەڵکی وەرگرتووە و دەبێ بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران ئەوە باش بزانن کە دەرگای وتووێژەکان تا هەتاهەتایە کراوە نامێنێتەوە.