هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی شنۆ بە ناوی”شەهرام مەنگوڕی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەرکرا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز) لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا “شەهرام مەنگوڕی”، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەیەکی ڕێژیم لە شاری ورمێ کراوە.
شەهرام مەنگوڕی کوڕی قادر تەمەن ١٦ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ١٠ـی سەرماوەزی ١٤٠٠ـی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەشاری شنۆ دەسبەسەر و بەهۆکاری نادیار گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەیەکی شاری ورمێ و تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە بارودۆخ و هۆکاری دەسبەسەر کرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.