جەلال مودەبێر یەکێک لە دامەزرێنەران و مۆرە سەرەکییەکانی سپای پاسداران بە هێزەکانی خامنەیی سەبارەت بە ئاکامی سەرکوتکردنی خەڵک دەڵێ:” چەکەکانتان دانێن، ئەوەی کە ئێوە دەیبەنەوە بۆ سەر سفرەی بنەماڵەکاتان، پاروویەکی حەرامە کە بە خوێنی خەڵکی بێگوناح سوورتان کردووە.
جەلال مۆدەبێر یەکێک لە دامەزرێنەران و مۆرە سەرەکییەکانی سپای پاسداران لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە کاتێکدا کە چاوی خۆی بە نیشانەی پشتیوانی دەربڕین لە خۆپیشاندەرانی برینداری ئیسفەهان بەستووە، بە هێزەکانی خامنەیی سەبارەت بە ئاکامی سەرکوتکردنی خەڵک دەڵێ:” چەکەکانتان دانێن، ئەوەی کە ئێوە دەیبەنەوە بۆ سەر سفرەی بنەماڵەکاتان، پاروویەکی حەرامە کە بە خوێنی خەڵکی بێگوناح سوورتان کردووە.
ناوبراو ناراستەوخۆ ئاماژە بە یەکێک لە قسەکانی خامنەیی کرد کە ڕوو بە سەرکوتکەران کردبووی وتی بە ئێوە دەڵێم کاتی لێدان و هەڵاتن بە سەر چووە و ئەگەر لە خەڵک بدەن، لێتان دەدەنەوە زۆر زیاتریش.
مودەبێر لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا داوای لە هێزەکانی سەربازی و ئینیزامی کرد کە بێنە نێو ڕیزی خەڵکەوە و دەست لە سەرکوتی خەڵکی ناڕازی هەڵگرن و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەرگریی کردن لە خۆ مافی بێ ئەملاوئەولای هەر کەسێکە و خەڵک مافی ئەوەیان هەیە کە لە بەرابەر زوڵم و زۆرداریدا بوەستنەوە تۆڵە بکەنەوە.