هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، شاری تاران بە گشتی و گەڕەکی “نەسیم”ـی ئەو شارەیان بە تایبەتی میلیتاریزە کردووە و لە ترسی سەرهەڵدانی خەڵک هێزیکی زۆریان بەو گەڕەکەدا بڵاوە پێکردووە.
ڕۆژی هەینی ١٢ی سەرمازەوی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ترسی ئەوەی خەڵکی ناڕازای تاران نەڕژێنە سەرشەقام، بە ناوشاری تاران و گەڕەکی نەسیم بڵاوەیان کردووە و دۆخێکی ئەمنیی توندیان دروست کردووە.
ئەو ترسەی ریژیم لە حاڵیکدایە کە خەڵکی ناڕازی ئیسفەهان داوایان لە خەڵکی تاران کردووە کە پشتیوانییان لێبکەن و بڕژێنە سەر شەقام، ئەوەش هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی تۆقاندووە و هەر بۆیە بەشێوەیەکی بەربڵاو بلاوەی بە هێزە سەرکوتکەرەکانی لە تاران کردووە.
شایانی باسە کە خەڵکی ئیسفەهان داوایان لە خەڵکی ئێران بەگشتی و شاری تاران بە تایبەتی کردوە کە پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بکەن.