ڕۆژنامەی یەدیعوت: ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، خۆی بە چەکوچۆڵی پێشکەوتوو تەیار کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “یەدیعوت ئاحرونووت” کە ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلییە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل خەریکی ئامادەکردن و خۆتەیار کردنە بۆ هێرشکردن بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران.
ئیسرائیل لە ڕێگای ڕاهێنانی هێزەکانی هەوایی و کۆکردنەوەی زانیاری، ئاستی ئامادەبوونی خۆی بۆ هێرشکردن بۆ سەر ڕێژیمی ئێران دەباتە سەرێ.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بڕیاری هێرشکردن بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران لە کاتێکدا لەلایەن ئیسرائیلەوە دراوە کە ئیسرائیل بەو ئاکامە گەیشتووە کە وتووێژی ناوکیی نێوان ڕێژیمی ئێران و وڵاتانی جیهان نابێتە هۆی ئەوەی کە ئەو ڕێژیمە دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگات ودەڵێ: ئیسرائیل رێگا نادا ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.
ئەو ڕۆژنامەیە ئەوەشی زیاد کرد کە لەو پێوەندییەدا ئەرتەشی ئیسرائیل بە تەواوی ئامادەیی خۆی بۆ ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاندوە.