کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە چەند شارێکی کوردستان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند شارێکی کوردستان وەک “سەقز”، “مەریوان”، “خۆڕەمئاوا”، “کرماشان”، “سنە”، “دیواندەرە” و “بۆکان” کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لەبەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارانە بەڕێوە برد.
فەرهەنگییان و مامۆستایانى شارەکانی کوردستان دژ بە لەبەرچاونەگرتنی ماف و داواکارییەکانیان و پێنەدانی مووچەی تایبەت، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
شایانی باسە کە مامۆستایانی کورد هاوتەریب لەگەڵ مامۆستایانی سەرانسەری ئێران داوای مافە ڕەواکانیان دەکەن و ڕۆژی پێنجشەممە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە ٣٩ شاری ئێران بەڕێوە چوو.