به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه‌و نه‌ورۆز کۆمیته ناوچه‌ی رۆگلاندی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رێوڕەسمێکی لە پێشوازیی نه‌ورۆز پێکهێنا ؛ هەروەها كوردانی ناوچەی ئوستفۆڵدیش لە شاری سارپسبۆگ وەك نەریتێكی ساڵانە رێوڕەسمی جەژنی نەورۆزیان به‌رێوه برد.
لە ڕێورەسمەکەی یەکیەتیی لاوان‌دا که به سرودی نەتەوایەتیی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد، په‌یامی یه‌کیەتیی لاوان کومیتە ناوچەی رۆگلاند، له‌لایه‌ن زانیار که‌ریمی، به‌رپرسی کۆمیته ناوچه‌وە پێشکه‌شی ئاماده‌بوان کرا. په‌یامه‌که له‌گه‌ڵ باسێک له‌سه‌ر نهورۆزو گرینگی ئه‌م بۆنه‌یه له‌سه‌ر پاراستنی کلتوورو کاریگه‌ری ئه‌م بۆنه‌یه له‌سه‌ر خه‌باتی گه‌لی کورد، باس لە رەوشی ئێستای کوردستان بە گشتی‌و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی کرابوو.
خوێندنەوەی شێعرێک لەلایەن ژیلا بەهرامی، بەڕیوەبردنی هەندێ بەرنامە بۆ منداڵان، چەند تابڵۆیەکی هەڵپەرکێی گڕووپی باران، گۆرانییەکانی هونەرمەندان فەرهاد سالحیو رێژان لەتیف، چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە بوون.
لە ناوچەیەکی دیکەو كوردانی ئوستفۆڵدی ئەو وڵاتەش لە شاری سارپسبۆگ وەك نەریتێكی ساڵانە رێوڕەسمی جەژنی نەورۆزیان بەرز ڕاگرت.
ئەو ڕێورەسمەش بە سرودی نەتەوەیی “ئەی رەقیب” دەستی پێ‌کرد. خوێندنەوەی پەیامی بەڕێوەبەریی ڕێورەسم لەلایەن سولێمان محەمەدعەلی، خوێندنەوەی پەیامی كۆمیتەی بەرێوەبەری لەلایەن نادر ئەمینیو پێشکێش‌کردنی شێعرێک لەلایەن عەلی بەهرامی چەند بڕگەیەکی ئەو رێوڕەسمە بوون. دواتر مەحمود بیرۆ، باسێکی پێشکێش بە ئامادەبووان كرد و دوابەدوای ئەو پارچە شیعرێكی دیكە لەلایەن خۆشكە كەژال كەریمی خوێندرایەوە.
لە بڕگەی كۆتایی رێوڕەسمەكە دەست كرا بە كردنەوەی ئاگر كە لەلایەن چواركەس لە ژنان‌و پیاوانی بەشدار ئاگری نەورۆز داگیرسا.