کاسبکارێکی کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم کوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد شه‌وی دووشه‌ممه، ٣ ی خاکه‌لێوه پۆلێک کاروانچیی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له شوێنێک به‌ناوی دۆلان که‌وتوونه که‌مینی هێضه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌و دراونه‌ته به‌ر ده‌سڕێژ.
له‌و په‌لاماره‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌دا کاروانچییه‌ک به ناوی جه‌عفه‌ر کوژراوه‌و کاروانچییه‌کی خه‌ڵکی پیرانشاریش به توندی بریندار بووه. هه‌روه‌ها زیاتر له ٥٠ سه‌ر وڵاغی ئه‌و کاروانچییانهش له نیزیکه‌وه دراونه‌ته به‌ر گولله‌و کوژراون.
ئه‌و ڕووداوه له حاڵێک دایه که شه‌وی نەورۆز، ١ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ لاوێكی كاسبكار به ناوی ڕۆسته‌م ڕۆسته‌می، خه‌ڵكی ناوچه‌ی هانه ده‌شتی سه‌ربه نودشه به هۆی فشاری كاری و ترس له‌وه‌ی كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تییه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر نه‌كرێ سه‌كته لێی داوه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزیشكان ناوبراو گیانی له پێناو ناندا نا.
شایانی باسه له ماوه‌ی ساڵی ١٣٩٤‌دا ٥٨ کۆڵبه‌ر و کاسبکاری کورد به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون‌و بریندار بوون