دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوو تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کردووە کە دوو کۆڵبەر برینداربوون و دۆخی جەستەیی یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی “محەمەد نەوسوودی” زۆر خراپە و بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان و تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیاری لەسەر شوناس و بارودۆخی کۆڵبەرەکانی دیکە نییە.
جێی ئاماژەیه هێزەکانی ڕێژیم دووجار دەسڕێژیان کردووەتە سەر ئەو گروپە کۆڵبەرە کە لە هێرشی دووهەمدا دوو کۆڵبەر برینداربوون دوای برینداربوونی ئەو دوو کۆڵبەرە، گروپێک لە کۆڵبەران کۆبوونەوەتەوە و دژی کوشتنی کۆڵبەران لەو سنوورە خۆپیشاندانیان کردووە.