٢٥ کەس لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ “جۆ بایدێن” سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دەڵێن نابێ دەوڵەتی ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران لاببا .
بەپێی هەواڵی “واشینگتۆن فری بیکێن” هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وتووێژە ناوکییەکانی ویەن ناسراو بە “بەرجام”، بیست و پێنج ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە نووسیویانە کە پێش بە هەڵگرتنی هەر چەشنە گەمارۆیەک لە سەر ئێران دەگرین و لەو نامەیەدا کۆشکی سپییان بەوە تۆمەتبار کردووە کە هەندێک زانیاریی پێوەندیداریان لە کۆنگرە شاردۆتەوە و گوێیان بە داوای ئەوان لە ڕەوتی ناوەرۆکی وتووێژەکان لەگەڵ ئێران نەداوە .
هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئێمە لەو نامەیەدا وەبیربایدێن دەهێنینەوە کە پێکهێنانی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و کارا کردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان لە دەسەڵاتی کۆنگرەدایە.
میخاییل ئۆلیانۆف، نوێنەری ڕووسیە ڕۆژی ڕابردوو لەو پێوەندییەدا لە تویتێکدا نووسی کە لە وتووێژەکانی ویەن، سەبارەت بە لابردنی گەمارۆکان و پەروەندەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، دەسکەوتی باشمان بووە.
ئەو چالاکییانە بریتین لە بەرنامەی ناوکیی، پەروەندەی مووشکی بالستیک و کرووز، پەرەپێدانی دروستکردنی چەکوچۆڵ، پشتیوانی لە تێرۆریزم، بە بارمتەگرتن، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە ئێران، و ئەگەریش جۆ بایدێن بیهەوێ بەشێک لە گەمارۆکانی دیکە وەک گەمارۆی سەر عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کە لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە گەمارۆیان خرابۆە سەر لابەرێ، پێویستی بە پەسندکردنی کۆنگرەیە و کۆنگرە هیچ کات ڕێگا ندا ئەو گەمارۆیانە لاببردرێن.
شایانی باسە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە ٨ی سەرماوەزەوە وتووێژە ناوکییەکان لە ویەن دەستی بە کارەکانی کردووە و داوای سەرەکیی ڕێژیمی ئێران لابردنی هەموو گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتەیە لەلایەن ئەمریکاوە.