چارەنووسی چالاکێکی زمانەوانیی دەسبەرکراوی خەڵکی خوراسانی ڕەزەوی دوای شەش مانگ دەسبەسەرکران، هێشتا ناڕوونە.
چالاکێکی زمانەوانیی کورد بە ناوی “مەحموود نیروومەند” ناسراو بە “سەرهەڵدان”، خەڵکی ناوچەی کەلات سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی ماوەی شەش مانگە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەشهەدەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و چالاکیی فەرهەنگی و زمانەوانییەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەدەوە دەسبەسەر کراوە و لە زیندانی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراوە و بە وتەی سەرچاوەیەک، حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.