لە بۆکان باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد، ڕۆژی نەورۆز، ١ی خاکەلێوەی ٩٥ کاک محەممەد ڕەحیمیان، باوکی پێشمەرگەی حیزب ئەییوب ڕەحیمیان لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
کاک محەممەد پیاوێکی بەباوەڕو دڵسۆزی نیشتمانو کوردستان بوو. ئەو جێی ڕێزو حورمەتی ناسیاوانو خەڵکی ناوچەکەی خۆیان بوو. کاک محەممەد نەیدەشاردەوە کە شانازیی بەوە دەکا دوو کوڕی لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات دانو بەوە سەری بەرزە.
هەر بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەد ڕێوڕەسمێکی پرسەو سەرەخۆشی لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەڕێوەچوو. لەو کۆرەدا کە بە شداریی سەدان کەس بەڕێوەچوو، هاوڕێیانی حیزبیو بنەماڵەکانیان لە نیزکەوە هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ هاورێیانیان ئەییوب و حیسام ڕەحیمیان، دوو کوڕی خوالێخۆشبوو کاک محەممەدو بنەماڵەکەیان دەربڕی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری کاک محەممەد دەکاو خۆی بە شەریکە خەمی ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە دەزانێ.