کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی رێژیمەوە لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری تریش بریندار کران.
شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە سنووری سەرتەزێنی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەران دەدرێنە بەر دەسڕێژ و لە ئاکام دا کوڵبەرێک گیانی لەدەست دەدا و دوو کوڵبەری دیکەش بریندار بوون.
ناسنامەی ئەم کوڵبەرانە “یاسین ئەمینپوور” و “عادڵ ئەمینپوور” خەڵکی سەرسووڵی بانە و “فەردین محەممەدی” خەڵکی گوێزەڵەی بانەیە؛ جێی ئاماژەیە کە عادڵ ئەمینپوور بەهۆی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە گیانی لەدەست داوە.