ئاڕه‌ش موكری، چالاکی خوێندكاریی کورد کە کە قوناخی كارناسیی باڵای زانكۆی ته‌ورێز دەخوێنێ، لە ڕۆژی ٦ی ڕه‌شه‌ممه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌رو بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، ناوبراو له لایه‌ن دوو ماشێنی هێزه‌كانی ئیتلاعات‌و بێ ئه‌وه‌ی كه ملەلایەن دادگاوە ئیزنی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراویان پێ بێ، له ماڵی خۆی ده‌سبه‌سه‌ر كراوە.
هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپا بێ ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌تی قه‌زاییان پێ بێ پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی، ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی وه‌ك له‌پ تۆپ، موبایل، فلاش مێمۆری و به‌شێك له كتێبه كوردییه‌كانی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه.
شایانی باسه كه ئیتلاعاتی سپا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌مه دووهه‌م جاره ئاڕه‌ش موكری بانگ ده‌كه‌ن‌و به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هەبوونی به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌سبه‌سه‌ری دەکەن. هەروەها بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بۆ چه‌ندیه‌مین جار سه‌ردانی ئیتلاعاتی شاری مه‌هابادیان كردوه‌و داوای پێدانی زانیاری لەسەر دۆخی کوڕەکەیان بوون به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌كان تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه.