له ناوچه‌ی هانه ده‌شتی سه‌ر به نودشه، لاوێكی كاسبكار لە ترسی له ده‌سبه‌سه‌ركران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان و بەهۆی فشاری كار سه‌كته‌ی لێی دا‌و گیانی لە دەست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موكریان، شه‌وی نەورۆز، ١ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ لاوێكی كاسبكار به ناوی ڕۆسته‌م ڕۆسته‌می، خه‌ڵكی ناوچه‌ی هانه ده‌شتی سه‌ربه نودشه به هۆی فشاری كاری و ترس له‌وه‌ی كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تییه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر نه‌كرێ سه‌كته لێی داوه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزیشكان ناوبراو گیانی له پێناو نان‌دا نا.
ته‌رمی ئه‌م لاوه هه‌ر ئێستا بۆ پشكنینی هۆكاری مردنی له پزیشكی قانوونیی پاوه ماوه‌ته‌وه.
ئه‌زموونی ساڵانی پێشوو ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه هه‌ڵسوكه‌وتی توند‌و خراپی پاسه‌وانانی سنوور له‌گه‌ڵ كاسبكاران و كۆڵبه‌ران زیانی گیانیی زیاتری لێكه‌وتۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت داخستنی یه‌كجاریی سنووره‌كانیش نه‌یانتوانێ پێش به دیارده‌ی كۆڵبه‌ری و هێنان و بردنی كاڵا له سنووه‌كان بگرن.
به‌م حاڵه‌ش هه‌موو ساڵێ كۆمه‌ڵێك له كاسبكارانی كورد به هۆكاره‌كانی وه‌ك مین، ته‌قه‌ی مه‌ئموران، سه‌رما، هه‌ڵدێران له چیاوه‌و … گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.