“محەمەدڕەزا فەلاح”، ئەندامی شۆرای شاری ڕێژیم لە ئیسفەهان باسی لەوە کرد کە لەسەدا ٥٠ـی جوتیارانی سێ پارێزگای ئیسفەهان و یەزد و چوارمەحاڵی بەختیاری، بەهۆی بێئاوی بێکاربوون و ڕوویان کردووەتە مسافرکێشیی ئینتێرنێتی و کرێکاری.
فەلاح، لە لێدوانێکی لەگەڵ هەواڵدەری “ئیلنا” ڕایگەیاند: زیاتر لە سەدا ٥٠ـی جوتیارانی پارێزگاکانی چوارمەحاڵی بەختیاری و ئیسفەهان و یەزد بەهۆی بێ ئاوی و کێشەی ئابووری و نەبوونی پێداویستی کشتوکاڵییەوە کارەکانیان گۆڕیوە و ڕوویان لە مسافەرکێشی ئینتێرنێتی و کرێکاری کردووە و ئەو جووتیارانەش کە ماونەتەوە بە سەختی کاردەکەن و کێشەی بێ ئاویان هەیە و پێویستە ڕێژیم ئاسانکارییان بۆ بکات بەڵام ئەو جۆرەی کە دیارە بەرپرسانی ڕێژیم هیچ هەڵوێست و بەرنامەیەکیان بۆ چارەسەری کێشەکان نییە.
شایانی باسە کە هەر بەو بۆنەوە لەپارێزگاکانی ئیسفەهان و چوار مەحاڵ و بەختیاریی، ناڕەزایەتیی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان خەڵک و هێزەکانی ڕێژیمدا بەردەوامە.