پارلەمانی هوڵەند بڕیارنامەیەکی بە مەبەستی گەمارۆ خستنە سەر کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر کەڵکوەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کاری تێرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەسەند کرد.
ئەم بڕیارنامەیە بە کۆی ١٣١دەنگی ئەرێ و پاڵپشتی ١٤ حیزبی ئەم وڵاتە پەسەند کرا.
لەم بڕیارنامەیەدا هاتووە: سوپای تێرۆریستی پاسداران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەداتە گرووپە تێرۆریستەکانی وەک “حیزبۆڵا” “حەماس” و “حووسییەکانی یەمەن” بە مەبەستی کاری تێرۆریستی و هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی بڕیارنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی بە درووستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبێتە مەترسی بۆ سەر هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، هەر بۆیە داوادەکەین لە دەوڵەتی هوڵەند جارێکی دیکە لە گەڵ وڵاتانی ئورووپادا گەمارۆی تووند بخەنە سەر ئەم وڵاتە بۆ سیاسەتە تێکدرانەکانی و کەڵکوەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ کردەوەی تێرۆریستی لە جیهاندا .