وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا و ئیسرائیل، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام هەموو هەوڵیک دەدەین کە ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕاناگا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، یائێرلاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە سەفەرێکی دوو ڕۆژەدا بۆ وڵاتانی بریتانیا و فەرانسە لەهەمبەر دڕێژەی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران و پێشگرتن لە دەسپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکیی کە مەبەستی سەفەرەکەی یائێر لاپید و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بۆریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و ئێمانۆئێل مەکرۆن، سەرۆککۆماری فەرانسە بوووتی:تەنیا پێداگری لەسەر گەمارۆ بانکییەکانی بەدژی ڕێژیمی ئێران. کێشەیەک چارەسەر ناکا.
هاوکات لە سەردانەکی یائێر لاپید بۆ بریتانیا، لیزا تراس، وزیری دەرەوەی بریتانیا لە نامەیەکی هاوبەشدا کە لە ڕۆژنامەی تێلێگراف بڵاوکراوەتەوە ڕایانگەیاندووە کە وڵاتانی بریتانیا وئیسرائیل بە شێوەیەکی هاوبەش هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن کە پێش لە ئێرانێکی ناوکیی بگرن.
هەرلەم پێوەندییەدا کاناڵی ١٣ی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بریتانیا وئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتنێکی بازرگانی وسەربازیی ١٠ ساڵە واژۆ دەکەن کە لەو رێککەوتنەدا هەر دوو وڵات بە شێوەیەکی هاوبەش بەڵێن دەدەن کە پێش لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکیی بگرن.