لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەدژی بەرپرسانی گەندەڵی ڕێژیمی ئێران ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جیاجیاکانی ئێران بەرێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە بنەماڵەی منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشیی” ئێس ئێم ئای” لەبەردەم بینای مەجلیسی رێژیم لە تاران، کرێکارانی خانەنشینکراوی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە لەبەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەو کۆمپانیایە، خانەنشینکراوانی سەندووقی خانەنشینی پۆڵای پارێزگاکانی ئیسفەهان و خووزستان لەبەردەم بینای دەفتەری ئەو سەندووقە لە ناوەندی پارێزگاکان، خاوەن ماشینە بارهەڵگرەکانی شاری سەرباز لەبەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە و بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەبەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم بەڕێوەچوو.