حیزبی دێموکراتی کوردستان به به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمێک هاتنه‌وه‌ی نهورۆزو نوێبوونه‌وه‌ی ساڵی نوێی کرده به جێژن.
له‌و کارناڤاڵی شادییه‌دا که ئێواره‌ی شه‌ممه، ٢٩ ی خاکه‌لێوه به‌به‌شداریی زیاتر له ٦٠٠ که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ئاگری نه‌ورۆزی ١٣٩٥ داگیرسا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به سروودی ” نه‌ورۆز” له‌لایه‌ن کۆرسی کۆڕی هونه‌ریی حیزب ده‌ستی پێکردو پاشان کاک جه‌لیل گادانی، په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی به‌بۆنه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ‌و هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆز پێشکێش کرد.
کاک جه‌لیل له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به پێشوازیی به‌رینی خه‌ڵکی کوردستان له بۆنه‌و ڕێوڕه‌سمه‌کانی نه‌ورۆزی گوتی: نه‌ورۆز له کوردستان هیمای سه‌رکه‌وتنی حه‌ق به سه‌ر بێدادییهو هەڵگری ئاڵای ڕاپەڕینو بەگژداچوونەوەی بندەستی‌و دیکتاتۆرییە؛ هه‌ر بۆیه‌ش کۆماری ئیسلامی زراوی لێچووه.
کاک جه‌لیل گادانی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا به ئاماژه به په‌یامی نه‌ورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزب پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که ههوڵو تێکۆشانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له پێناو مافه‌کانیان بۆته کۆسپێک له‌به‌رده‌م رێژیم‌دا که نه‌توانێ به ئاسانی پیلانه‌کانی له کوردستان سه‌ربخا، هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵکی کوردستان له ساڵی نوێ‌دا ده‌بێ به‌گوڕتر له جاران له مه‌یداندا بن‌و به‌یداخی مافخوازیی خۆیان شه‌کاوه ڕابگرن.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به کۆمه‌ڵێک گۆڕانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی پێشمه‌رگه حه‌مه‌ده‌مین که‌ریمی، ڕێبوار حه‌سه‌نی و جه‌ماڵ ئهکبهریو، هه‌روه‌ها زنجیره گۆرانییه‌ک به کۆرس له‌لایه‌ن گرووپی کۆڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه درێژه‌ی پێدرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا دوای ڕێژه‌ی نیزامیی پۆلێک پێشمه‌رگه، ئاگری نه‌ورۆزی ساڵی ٩٥ به ده‌ستی دوو پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزب داگیرساو رێوڕه‌سمه‌که به شایی‌و شادیی به‌شداران له ده‌وری ئاگری نه‌ورۆز کۆتایی پێهات.