دوکتور “عەلی سالاری”، جێگری ئەنجومەنی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: مەترسی ئەوە هەیە کە کەرتی تایبەتی خزمەتگوزاریی تەندروستی و دەفتەری پزیشکانی گشتی لە وڵاتدا دابخرێت.
دوکتور سالاری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “ئیسنا” وتی: “بە تێکڕایی دەتوانین بڵێین کە لەسەتا سەت لە بواری تەندروستیدا هەڵاوسانمان هەیە و جێی تێبینییە هەڵاوسان لە بواری تەندروستیدا، لە هەندێک کەرەستەی پزیشکی تا ٣٠٠ لەسەت بووە و لە بوارەکانی تاقیگەدا ٥ بۆ ٦ هێندە نرخەکان بەرز بووەتەوە و لە ئێستاشدا پێشنیار کراوە کە لە ساڵی ١٤٠١ گومرکی پزیشکی بە ڕێژەی ٢٨.٥ لەسەت لە جیهاندا زیاد بکرێ و بەداخەوە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا، لە زۆربەی شارەکاندا، ئێمە شایەتی دامەزراندنی نووسینگەی پزیشکی گشتی نەبووین.”