کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی خەڵکی ناڕازیی ئێران، کەڵکاژۆ لە پەناخوازە ئەفغانییەکان وەردەگرێت.
لە خۆپیشاندانەکانی پێشووی شارەکانی ئێران هەواڵدەرییەکان و خەڵکی خۆپیشاندەر زۆر جار ئاشکرایان کردبوو کە کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی خەڵک کەڵکاژۆ لە کەسانی بیانی بە تایبەت پەناخوازە ئەفغانییەکان وەردەگرێت.
هەروەها لە دوایین خۆپیشاندانی ئیسفەهان دەرکەوتووە کە ئەم هەوڵانەی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ڕاستە و کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی خەڵکی ناڕازیی ئێران، بەشێک لە پەناخوازە ئەفغانییەکانیانی لەژێر ناوی “فاتمیوون” سازمان داوە و لە کاتی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکاندا بۆ سەرکوتی خەڵک بەکاریان دێنێت.
بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەتەوە، ئاشکرا بووە کە بەشێپەناخوازە ئەفغانییەکان بە نەهێنی ڕێک خراون، تاکوو لەکاتی پێویستدا بۆ سەرکوتی خەڵک ئامادە دەبن.