“هاشمی تەبا” پاڵێوراوی پێشووی سەرۆککۆماری ڕێژیم، ڕایگەیاندووە کە نوێنەرانی مەجلیس هیچ زانستێکی سیاسییان نییە.
“هاشمی تەبا”، پاڵێوراوی پێشووی سەرۆککۆماری ڕێژیم: “نوێنەرانی مەجلیس بۆ بڕیاردان لەسەر کێشەی بژێوی خەڵک، توانای زانستی و ئاستی سیاسییان زۆر لە خوارەوەیە، کێشەی سەرەکی ئێستای نوێنەران باس لە مامەڵەکردنی سەگ و قەدەغەکردنی سەتەلایتە، چونکە لەو ئاستەدا نین بڕۆنە نێو کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەوە.”
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ ئەوەی بتوانی بڕۆیتە نێو کێشە ئابوورییەکانەوە و چارەسەری بۆ ببینییەوە، دەبێت نوێنەرێکی بە توانا بی لە بواری زانستی و بیرکردنەوە، کە ئەم حاڵەتانە لە هیچ نوێنەرێکی مەجلیسدا نابینرێ و ئەگەر بیانهەوێت بچنە ناو ئەم کێشانەوە، دەبێت بڕیاری گەورە بدەن کە لەو ئاستەدا نین.”
لە ئێستادا بانگەشەی ئەوە دەکرێ کە بەرپرسانی ڕێژیم بەردەوام خەریکن چارەسەرێک بۆ پرسە ئابوورییەکان بدۆزنەوە، لەکاتێکدا ترسی هەموو دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامی شتێکی دیکەیە و چەند نموونەیەک لەو مەترسییانە کە لەم ماوەیەدا بینراون بریتین لە ناڕەزایەتییەکانی خووزستان، ئیسفەهان و چوارمەحاڵی بەختیاری.