ئیسرائیل هەڕەشەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی نیزامی بۆسەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران زیاتر دەکات.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووتەوە کە ئیسرائیل هەڕەشە نیزامییەکانی بۆسەر ئێران چڕتر دەکات و دەڵێ لە ئەگەری نەگەیشتن بە ئاکام لە دانیشتنەکانی ڤییەن سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ئێران، هێرشی نیزامی دەکەینە سەر بنکەکانی ڕێژیمی ئێران.
ئەمیر برام، فەرماندەی تیپی باکووریی ئەرتەشی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانە ناوکییەکانی ئێران ئامادەیە و هەروەها فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ژێنێراڵ “ئامیکام نورکین” لەم بارەوە وتوویەتی کە هێزەکانیان بۆ هەموو جۆرە هێرشێک و بەرپەرچدانەوەی هێرش لەلایەن ئێرانەوە لەوپەڕی ئامادەباشی دان.
هەر لەم پێوەندییەدا “تال لۆ ڕام”، کارناسی نیزامیی ڕۆژنامەی “مەعاریو” ئاشکرای کردووە کە هێزەکانی ئاسمانیی ئیسرائیل لە ئامادەباش دان بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی.