رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێو نەورۆزی لە هەموو خەڵکی ئێرانو کوردستان کردوەو هیوای خواستوە کە زیندانیانی سیاسی لە ساڵی نوێدا لە بەنددا نەمێننەوە.
لە پەیامەکەی رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتوە کە ئاواتی شادیی هەتاهەتاییو بەهاری هەرمانتان بۆ دەخوازینو دەخوازین کە ئەمساڵ ساڵی ئازادی زیندانیانی سیاسی لە کۆتو بەنددا بێ.
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتوە کە هیوادارین ساڵی نوێ ساڵی دەسپێکی ڕوانی نوێی بیری ئازادیو بیرکردنەوە لە ڕزگاریو ژیانی سەربەستو گەشەی ئازادیخوازی، دێموکڕاسیو ریزگرتن لە کەڕامەتی ئینسانو مافی مرۆڤ بێ.