جۆزێف بۆرێل، وێرای پەسەندکردنی ئەوەیکە بووژانەوەی بەرجام و گەڕانەوە بۆ بەڵینەکان ناوکیی زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستە، داوای لە تاران کرد کە ئەو دەرفەتە لە دەست نەدا و بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی.
ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتەکانی دەروە و ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئورووپا، لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ حوسێن عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، داوای لە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە کرد کە ئەو دەرفەتە لە دەست نەدەن و بگەڕینە بۆ سەر بەڵینەکانی ناوکی.
هەروەها لەو پێوەندییەدا لە تویتێری خۆی نووسیویەتی کە، ڕێژیمی ئێران دەبێ بگەڕێتەوە بۆ سەر ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە نێوان ئەو رێژیمە و زلهێزەکانی جیهان واژۆ کراوە.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، بووژانەوەی بەرجام لە ئێستادا زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستە و دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نییەتی پاک و بێ پێشێلکردنی یاسا و بەڵینەکانی بەرجام دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی و ئەو ڕێککەوتنانە تاوتوی بکرێن و کۆتاییان پێ بهێنرێ، لە هەمانکاتیشدا باسی لەوەش کرد کە هاوکاری کردنی تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی باسێکی بنەڕەتییە و دەبێ ڕێژیمی ئێران ئەوە لەبەرچاو بگرێ و نابێ پێش بە لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەرانی ئاژانس بگرێ.