دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی مەرەخەسیی نەورۆزی بە دهیان ههزار زیندانی داوە، بەڵام لێرەشدا زوڵمی لە زیندانییە سیاسییە كوردەكان كردوە و ئەوانی لەم مافە بێبەش كردوە.
كۆماری ئیسلامی بە زیندانی كردنی زیاتر لە ٨٢٠ چالاكی سیاسی، مەدەنیو عەقیدەتی وەك یەكێك لە گەورەترین زیندانەكانی بیروڕا لە جیهاندا ناسراوە، لەم بەینەشدا پشكی كوردەكان بە ٢٩٠ زیندانیی سیاسییەوە لە ئاستی وڵاتدا لە هەموو نەتەوەكانی دیكە زیاترە، ئەوە لە حاڵێك دایە كە ئاستی بێبەش كردنی ئەم گیراوە كوردانە لە مافەكانیانشیان لە باقی زیندانیانی دیكە زۆرترە.
ناوەندی مافەكانی مرۆڤ لە ئامریكاش وێڕای ئاماژە بە وەی كە ٢٩٠ چالاکی كورد لە زیندانەكانی ئێراندا بە تۆمەتی چالاكیی سیاسیو مەدەنی زیندانی كراون، گوتوویەتی بەهۆی ناڕوون بوونی حوكمەكانی دەزگای قەزاییو تۆقاندنی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسیی لە لایەن ڕێكخراوە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامی، ڕەنگە ئاماری زیندانیانی سیاسیی كورد لەوەندهش زیاتر بێ که ئاشکرا کراوه.
بەپێی ئەم ئامارانە، كۆمەڵێك لە چالاكانی یارسانیش دەستبەسەرو زیندانی كراون كە له بهڵگهنامه ڕهسمییهکاندا نهگوتراوه سەر بە چ نەتەوەیەكنو تەنیا وەك چالاكی عەقیدەتی ناسێندراون كە دەبێ ئەوانیش هەر بخرێنەوە سەر لیستی زیندانیانی سیاسیی كورد.
شایانی باسە كوردەكان لەم ئامارەدا زیاترین ڕێژەیان بۆ تەرخان كراوەو پاش ئەوانیش عەڕەبو بەلووچەكان لەم لیستەدا جێگیر كراون.