لەدرێژەی خۆپێشاندانەکانی ئیسفەهان، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردوەتە سەر خەڵکی خۆپێشاندەر و ناڕازیی ئیسفەهان و ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆگەلەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییەکانی جووتیاران و خەڵکی ئیسفەهان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆی ڕێژیم وشککردنی ڕووباری زایەندە ڕوود دەیانهەزار کەس لە خەڵکی ئیسفەهان ڕژانەسەر شەقامەکان و دروشمیان بە دژی ڕێژیم و گەندەڵییەکانی وهەروەها بەدژی خامنەیی بەرزکردەوە.
هەروەها هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەگازی فرمێسکڕێژ، باتۆمی کارەبایی و گوللـەی ساچمەیی ڕووبەڕووی خەڵکی ناڕازیی ئیسفەهان بوونەتەوە و بە تووندترین و دڕندانەترین شێوە خەڵکێکی زۆریان بریندار و دەسبەسەر کردووە.
جێگای ئاماژەیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم تا ئێستا چەندین کەس لە خەڵکی خۆپێشاندەر کوژراون و بریندار بوون و هەروەها ڕێژیمی جینایەتکاری ئێران هێڵی ئینتێرنێتی ئیسفەهانیان بە تەواوەتی داخستووە.
شایانی باسە کە هاوکات خۆپێشاندانەکان لە چوارمەحاڵ و بەختیارییش بەردەوامن.