مێهران نەزەری، بەرپرسی پاراستنی ژینگەی ورمێ ڕایگەیاند: ئەم ئاگرە کاتژمێر:٣ـی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٣ـی سەرماوەز دەستیپێکردووە و بەداخەوە بەشێکی بەرچاو لە قامیشەڵان و سەوزاییەکانی ئەم گۆلەی سووتاندووە
ئاگرکردنەوە لەلایەن کەسانی نادیار و وشکەساڵییەکانی ئەم دواییە و وشکبوونی گۆل و چۆماوەکان ئەمساڵ چەند ئاگرێکی لە تاڵاو و قەراخ چەمەکانی ئەو شارە خستووەتەوە و بووە بە هۆی خەسارێکی بەرچاو بۆ ژینگە و خەڵکی دەوروبەری ئەو ناوچانە و ئەو شتەی کە بەرچاو بووە کەمتەرخەمی و ئامادەنەبوونی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو بەشە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا بووە کە بە هەوڵی خەڵک و چالاکانی ژینگە پارێزی شاری مەهاباد و گوندەکانی دەوروپشتی گۆلی گەڕووس ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە بەڵام بە داخەوە نزیکەی یەک هێکتار لە سەوزایی و قامیشەڵانەکانی ڕووەکی ئەم گۆلە لە ئاگردا سووتاوە.