ڕۆژی 4شه‌ممه ڕێکه‌وتی 3ی سه‌رماوه‌ز له زانکۆی کۆیه، توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمی له لایه‌ن توێژه‌ر “کوێستان نستانی” خوێندکاری قۆناغی ماسته‌ر له بواری مێژووی هاوچه‌رخدا له ژێر ناونیشانی جووڵانه‌وه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی سمکۆی شکاک له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی زانستییه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا.
توێژه‌ر له دوو توێی باسه‌که‌یدا به وردی سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌و نووسین و لێدوانانه‌ی به تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئێرانییه ناوه‌ندگه‌راکانه‌وه له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و سروشتی جووڵانه‌وه‌ی سمکۆ خراونه‌ته‌ڕوو.
به تێڕوانینی توێژه‌ر له زۆربه‌ی ئه‌و نووسراوانه‌دا هه‌وڵ دراوه ڕوخسارێکی شه‌ڕانگێز و سروشتێكی خێڵه‌کی و خاڵی له ڕه‌گه‌زه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان له‌و جوڵانه‌وه‌یه پێشان بدرێ و بۆ ئه‌و ئامانجه زۆرجار ڕووداوه‌کان به‌راوه‌ژوو کراونه‌ته‌وه و چه‌واشه کراون.
توێژه‌ر پێی وایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی جووڵانه‌وه‌کانی گه‌لانی ناوچه له‌و سه‌رده‌مدا ڕه‌گه‌زی خێڵه‌کییان تێدا بووه، به‌ڵام ناکرێ نکۆڵی له‌وه بکرێ که سمکۆی شکاک هه‌ڵگری پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بووه‌و، ئه‌وه‌ش به هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌رنجدان به هه‌ڵسوکه‌وته سیاسی و ئیداری و سه‌ربازییه‌کانی سمکۆ و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که له‌و سه‌رده‌مدا به‌رده‌ستن و له پاشکۆی توێژینه‌وه‌که‌دا داندراون، به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێ.
پوخته‌ی مه‌به‌ستی توێژه‌ر له ماستهرنامهکهدا، ڕاستکردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌کارییه‌کانی مێژوونووسانی ناوه‌ندگه‌رای ئێرانی و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و واقعییه‌ته بوو که جووڵانه‌وه‌ی سمکۆی شکاک هه‌وڵێکی جیددی بوو بۆ دروستکردنی کیانێکی کوردی و له‌و پێناوه‌شدا به ئازادکردنی به‌شێکی به‌رچاو له ناوچه‌کانی کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و بایه‌خدان به زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی و ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌ی کوردی و هه‌روه‌ها کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی کوردی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن.
شایانی باسه توێژینه‌وه‌که له لایه‌ن لێژنه‌ی زانستییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ کرا و دوای تاوتوێ کردنی ورد، ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی په‌سند کرا.