پاش تێپەڕینی دووحەوتوو لە دەسبەسەر کردنی چالاکێکی زمانیی و ژینگەیی خەڵکی مەریوان بەناوی ” کەیوان مینویی” لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە، تا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو نادیارە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)،پاش تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە دەسبەسەر کردنی “کەیوان مینوویی” خەڵکی ئاوایی “نێ”ی مەریوان و خاوەن بڕوانامەی “کۆمەڵناسی” لە زانکۆی ئەو شارە و ئەندامی چالاکی ئەنجوومەنی کلتووریی “ڤەژین” و ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەی سەوزی چیا”ـی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە تا ئێستاش چارەنووسی ناوبراو نادیارە.
جێگەی ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی کەیوان مینویی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.