لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شەهری کورد لە مەیدانی” ئێمامزادێگان” و “حەلیمە خاتوون”ی ئەو شارە، جووتیارانی ئیسفەهان بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام لەسەر ڕووباری وشکی زایەندەڕوود، نەخۆشەکانی تالاسمی لەبەردەم بینای ناوەندی زانکۆی زاهیدان، ماڵدزراوانی دراوی بیانی” کینگ مانی” لەبەردەم بینای دادگووستەریی تاران و هەروەها کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە لەبەردەم بینای دەفتەری نوێنەری ڕێژیم لە شاری شووش بەڕێوەچوو.