رافائێل گرووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکیی، دوای گەڕانەوەی لە تاران، دەڵێ لە گەڵ ئێران ڕێک نەکەوتین.
ڕافائێل گرووسی لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا پاش گەڕانەوەی لە ئێران وتی:” وەک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکیی بە تەواوەتی ئاگاداری بەرنامە ناوکییەکەی ئێران نین، بەڵام بەردەوام دەبن لە دانوستانەکانیان لە گەڵ تاران بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن.
رافائێل گرووسی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە تاران لەگەڵ، حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و محەممەد ئیسلامی سەرۆکی دامەزراوەی ناوکیی ئێران، کۆبوونەوە.
ناوبراو پاش گەڕانەوەی لە ئێران، بانگەشەی کاربەدەستانی ئێران سەبارەت بە ڕێکەوتن لە سەر بەرنامەی ناوکیی ڕەت کردەوە.
ئەم قسانەی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکیی لە کاتێکدایە محەممەد ئیسلامی،سەرۆکی ڕيکخراوەی ناوکیی ئێران لە دوای دیدارەکەی لە گەڵ گرووسی لە تاران وتبووی: لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکیی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە ڕێککەوتوون.