سەرۆکی کۆمپانیای گازی ورمێ دەڵێ پاش ٤٠ ساڵ تەنیا لە سەتا ٣٠ی گوندەکانی شاری سەردەشت خزمەتگوزاری گازی ماڵیان بۆ دابین کراوە.
“عەلیڕەزا شێخی” بەرپرسی کۆمپانیای گازی ورمێ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری فارس لە ورمێ سەبارەت بە بێبەشکردنی گوندە سنوورییەکانی شاری سەردەشت لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەکوو گاز، وتی: سەردەشت یەکێکە لەو شارانەی کە گوندی زۆری بە سەرەوەیە کە ژمارەیان دەگاتە زۆرتر لە ٢٥٨ گوند و لە ئێستادا تەنیا ٤٥ گوندی ئەم شارە گازی ماڵیان هەیە.
جێی ئاماژەیە لە سەتا ٧٠ـی گوندەکانی شاری سەردەشت گازی ماڵیان نییە و ماوەی چەند ساڵێکە دانیشتووانی ٢٥ گوندی سنووری سەردەشت کە نزیکەی ١٠ هەزار کەسن چاوەروانی دابینکردنی گازی ماڵین بۆ گوندەکانیان و وەستاندنی پرۆژەی گازکێشی و بەردەوامنەبوونی پڕۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە بووەتە هۆی ئەوەی گوندنشینان بیر لە چۆڵکردنی گوندەکانیان بکەنەوە.