١٢٥٠ کرێکاری ڕۆژکاری شاره‌داریی کرماشان له دواڕۆژه‌کانی ساڵدا چاوه‌ڕوانی پێدانی مووچه‌و حه‌قده‌سته‌کانیانن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی موکریان سه‌ره‌ڕای هاتنه‌وه‌ی ساڵ‌و گه‌یشتنی بۆنه نه‌ورۆزییه‌کان به‌ڵام ئه‌و ١٢٥٠ کرێکاره هه‌روا چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌کانیانن.
که‌یومه‌رس ئه‌حمه‌دی، سه‌رۆکی شوڕای شاری کرماشان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ شاره‌داری مووچه‌و مانگانه‌ی هه‌موو کارمه‌نده‌کانی خۆی داوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ١٢٥٠ کرێکاره ڕۆژکارهن که ڕۆژانه‌کانیان دواکه‌وتوه‌و به ته‌مان که به زووترین کات بیاندرێتێ.