هێرش تابان، سەربازێکی کوردی پادگانی ئامووزشی عەجەبشێر بەهۆی تەقینەوەی مین بە قورسی برینداربوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی مین لە پادگانی عەجەبشێر سەربازێک بە ناوی “هێرش تابان” خەڵکی گوندی شەمکانی ورمێ بە توندی لاقی بریندار بوو بەهۆی قورسی برینەکەیەوە دەبێ لاقی ببڕنەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، شوێنە سەربازییەکانی مینڕێژ کردووە و لە هێندێک شوێن تابڵۆی ئاگادارکردنەوەی دانەناوە کە زۆر جار دەبێتە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵکی ئاسایی و کەسانی سەربازیی.