فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل، هێڕشێکی ئاسمانییان کردۆتە سەر بنکە و مۆڵگەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی ئەلوەسەت لە سووریە.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی چەند بنکەی و مۆڵگەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامییان کردە ئامانج و لە ئاکامدا ٩ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
هەروەها چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە کاتژمێر دووی بەرەبەیانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند بنکە و مۆڵگەیەکی سوپای قودسی ڕێژیمی ئێران لە “ئەلوەسەت” سەر بە پارێزگای “حومس” بە چەندین مووشەک کرانە ئامانج و لە ئاکامدا دوو کەس لە هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژران و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون و بنکەیەکی ئەم هێزە تیرۆریستییە بە تەواوەتی لەنێو چووە.