کورده‌کانی ڕۆژاوای کوردستان به ڕه‌سمی ڕایانگه‌یاند که ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به شێوه‌ی فیدڕاڵ به‌ڕێوه ده‌به‌ن. حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌دیش که ئێستا سه‌رقاڵی دانوستان له “ژنێڤ”ن، هه‌ر دوولا له دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ڕێبه‌رانی پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکڕاتیکی سووریه، په‌یه‌ده ده‌ڵێن که سیستمی فدڕالیی “ڕۆژاوای کوردستان”یان به ڕه‌سمی بردۆته بواری جێبه‌جێکردن‌و “ئاڵدر خه‌لیل”، یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی فیدڕاڵی ڕۆژاوای کوردستان ده‌ڵێ ئه‌و هه‌رێمه فیدراڵه له سێ ناوچه‌ی عه‌فرین، کوبانی‌و جزیره له کوردستانی سووریه پێک‌هاتوه.
له کاردانه‌وه به‌و بڕیاره‌ی کورده‌کانی ڕۆژاوای کوردستان‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند که ئه‌و بڕیاره‌ی کورده‌کانی سووریه بایه‌خی قانوونی‌و سیاسیی نییه‌و ڕێژیمه‌که‌ی رێگه نادا ته‌واوه‌تیی خاکی وڵاته‌که‌ی بچێته ژێر پرسیار.
دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌دیش به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌ڵێن ڕاگه‌یاندنی هه‌ر چه‌شنه ناوچه‌یه‌کی فیدڕاڵ به مانای به‌بارمته‌گرتنی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌یه. دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێن داهاتووی سووریه دوای وتووێژ‌و دانوستانه‌کان‌و نووسینه‌وه‌ی قانوونی ئه‌ساسیی نوێی وڵات‌و ڕاپرسی داده‌رێژرێته‌وه.
به‌یاننامه‌ی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د‌و ئه‌و قسانه‌یان له حاڵێک دایه که هه‌ر ئێستا کورده‌کان بۆ وتووێژه‌کانی ئاشتی بانگ نه‌کراون.
هاوکات ئه‌مریکا، تورکیه‌و ئێرانیش دژایه‌تیی خۆیان له گه‌ڵ ده‌سکاریکردنی سنووره‌کانی سووریه‌و مافی خودموختاریی کورده‌کان له ڕۆژاوای کوردستان ڕاگه‌یاندوه.
جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا گوتی گۆڕینی جوغرافیای سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌و ناوچه‌یه‌دا قیامه‌ت ده‌نێته‌وه؛ تورکیه‌ش له‌وه نیگه‌رانه که خودموختاریی کورده‌کانی سووریه کار له سه‌ر تۆخبوونه‌وه‌ی داوای کورده‌کان له باکووری کوردستان دابنێ‌و ئه‌وانیش به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێکی هاوشێوه‌ی هان بدا.